کۆچبەرێکی سوری زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا لە نەمسا لەسەر کوشتنی 20 سەربازی برینداری رژێم لە ماڵەکەی خۆیدا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (11 ئایار) رایگەیاند.
دادگای ئینسبروك رۆژی چوارشەممە فەرمانەکەی راگەیاند دوای ئەوەی لیژنەی دادوەری پیاوە تەمەن 27 ساڵەکەیان بە تاوانبار لەسەر 20 کەیسی "کوشتن بهتاوانی تێرۆریزم" لەقەڵەمدا.
ئەو پیاوە، کە بانگەشەکانی رەتکردەوە، حوزەیرانی رابردوو لە بنکەیەکی ئاوارەکاندا دەستگیرکرا لە ویلایەتی تیرۆل، دوای ئەوەی کەسێکی سوری هەواڵی لێدا.
بەگوێرەی میدیاکانی نەمسا، ئەو تۆمەتبارە شانازیی بەخۆیەوە کردووە لای پەنابەرەکانی دیکە کە ئەندامی گروپێکی ئۆپۆزسیۆنە و تەقەی لە سەربازی بێچەك و برینداری رژێم کردووە.
دوای دەستگیرکردنی، پیاوەکە ددانینا بە کوشتنەکانی سەرەتای 2013-2014دا لە خۆرئاوای ناوچەی حومس، بەڵام دواتر ددانپێدانانەکەی کێشایەوە و وتی لێدوانەکەی به ههڵه وهرگێڕدراوه.
وەرگێڕەکە لە دادگادا ئەمەی رەتکردەوە: "تۆمەتبار پێیوتم تەقەی لەو سەربازانە کردووە کە بە سەختی برینداربوون. داواملێکرد کە قسهكهی دووبارە بکاتەوە و ئەویش ئەوەی کرد."
ئەم پیاوە، کە ناوی نەهێنراوە، بەگوێرەی یاسای نەمسا لهسهر تاوانی جەنگ دادگایی کرا.
نەمسا نەیتوانی رادەستی سوریای بکاتەوە بۆ دادگاییکردن بەهۆی شەڕی ناوخۆی شەش ساڵەوە.