هێزەکانی عێراق دوو خۆکوژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە دووڕیانێكی پارێزگای ئەنبار، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (11ئایار) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاد: "فیرقەی 8ی سوپا هەوڵێکی خۆکوژیی پوچەڵکردەوە لەلایەن دوو ئەندامی خۆکوژی داعشهوه کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان لهخۆیان بهستبوو، لە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە دووڕیانی رەزازە لەسەر رێگایان بەرەو عامریەی فەلوجە لە ئەنبار."
وەزارەتەکە رایگەیاند كه سوپا ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندەوە و هەردوو سەرنشینەکەی کوشت و ئاماژەشیدا بهوهی كه لە پرۆسەی دیاریکردنی شوناسی خۆکوژەکاندایە.