هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی سوریی داعش کوژرا لە ئۆپەراسیۆنی موسڵدا

سەرکردەیەکی باڵای سوریی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژرا لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقدا لە رۆژئاوای موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا چوارشەممە (10 ئایار) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا، بە دیارونای وت هێزەکانی دژە تیرۆر شەوی سێشەممە "ئۆپەراسیۆنێکی پلانبۆداڕێژراوی وردی ئەنجامدا و ئەبو ئەیوب شامی، سەرکردەی باڵای داعشی کردە ئامانج کە کاریدەکرد وەك فەرماندەی سەربازیی خانەکانی داعش لە رۆژئاوای موسڵ."

یاره‌ڵا وتی شامی و شەش یاریدەدەری کوژران.

وتیشی: "هەروەها سوپا بەتەواوی گەڕەکی مەعامیلی گرتەوە."

هه‌روه‌ها وتی: "ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی چوارشەممە ئامانجیان ناچارکردنی ئەندامانی داعش بوو بۆ پاشەکشەکردن بەرەو روباری دیجلە تا خۆیان مه‌ڵاسنه‌ده‌ن لەنێو خەڵکی مەدەنیدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500