ئاژانسی دژە-تیرۆری عێراقی، سێشەممە (9 ئایار) تکای لەو لاوانە کرد کە ئارەزووی کاری خۆبەخشی دەکەن لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتدا، تا لە سێ رۆژی داهاتوودا داواکارییەکانیان پێشکەشبکەن.
ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بڵاوکرایەوە، رایگەیاند: "تکا لەو لاوانە دەکەین کە دەیانەوێت کاری خۆبەخشیمان لەگەڵدا بکەن وەك سەرباز یان کارمەند، داواکارییەکانیان پێشکەشبکەن بەپێی ئەو مەرجانەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراوەتەوە."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە خوازیاران دەتوانن داواکارییەکانیان لەنێوان 10 بۆ 12ی ئایاردا پێشکەشبکەن.