هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی ئەڵمانیا دوو سوری بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیردەکات

پۆلیسی ئەڵمانیا سێشەممە (9 ئایار) دوو گومانلێکراوی توندڕەوی سوری دەستگیرکرد، یەکێکیان ئەندامێکی گومانلێکراوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ە و بە بڕینی قورگی سەربازێکی رژێم تۆمەتبارکراوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

داواکاری گشتی رایگەیاند ئەو گومانلێکراوەی ئەندامی پێشووی داعش، کە تەنیا بە عەبدولمالك ع. تەمەن 30 ساڵ ناسێنرا، لە بەرلین دەستگیرکرا و موسا ح. ع. ی هاونیشتیمانیشی لە رۆژهەڵاتی ویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت دەستگیرکرا.

هەردوو کەسەکە گوایە یەکەمجار پەیوه‌ندییان کردووە بە بەرەی نوسرەوە لە 2012 و عەبدولمالك ع. ش. فەرماندەی چه‌كداران بووە.

بەرەی نوسرە، کە هاوپەیمانی قاعیدەیە، ئێستا ناوی لەخۆیناوە بەرەی فەتح ئەلشام.

لە ناوەڕاستی 2013دا، عەبدولمالك ع. هه‌واداریی گۆڕیوە بۆ داعش لە شارۆچکەی رۆژهەڵاتی دێرە زوور و بەشداریکردووه‌ لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا و دواتریش راسپێردراوە بە بەڕێوەبردنی بەنداوی تەبقەی ژێردەستی داعش کە گەورەترین بەنداوە لە سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500