هه‌واڵه‌كانی عێراق

ده‌زگای سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

هاوپەیمانی نیشتیمانی، ده‌زگایه‌كی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ریاز سەیفی 70 ساڵانی وەك سەرۆکی نوێی خۆی رۆژی شەممە (6 ئایار) دەستنیشانکرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سەیف کە خه‌ڵكی دیمەشقە، 58 دەنگی لە هاوپەیمانێتییه‌ 102-ئەندامییه‌كه‌ بەدەستهێنا كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیی له‌ ئەستەنبوڵه‌، بە بردنەوە لە خالید خۆجەی لەخۆی لاوتر.

سەیف لە سەردەمی هەریەکە لە سەرۆك بەشار ئەسەد و باوکیدا، حافز ئەسەد، وەك پەرلەمانتار کاریکردووە و یەکێكە لەو پەرلەمانتارانەی بەئاشکرا رەخنەی لە رژێم و سیاسەتە ئابورییەکانی گرتووە.

هه‌روه‌ها هەشت ساڵی لە زینداندا بەسەربرد بەهۆی رێکخستنی مێزگردی هەفتانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەربارەی کێشەكانی مافی مرۆڤ لە ساڵانی 2000دا و لە حوزەیرانی 2012 سوریای بەجێهێشت.

دواتر و لەو ساڵەدا كه‌ هاوپەیمانێتی نیشتیمانی پێکهێنرا، سەیف وەك جێگری سەرۆك دەستبەکاربوو.

لە پۆستە نوێیەکەیدا، جێگەی سەرۆکی ئێستا ئەنەس عەبدە دەگرێتەوە کە لە ئازاری 2016 هەڵبژێردرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500