هه‌واڵه‌كانی عێراق

پێگەکانی داعش تێکشکان لە رۆژئاوای عێراق

هێزە هاوبەشەکانی عێراق چەندین پێگە و ئه‌مباری تەقەمەنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کردەئامانج لە بیابانی روتبە لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و زیانێکی قورسیان بە گروپەکە گەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دووشەممە (8 ئایار) رایگەیاند.

لیوا مەحمود فەلاحی لە راگەیەندراوێکدا وتی: "سوپا و پۆلیسی ئەنبار، بە پاڵپشتیی هۆزەکان و پشتیوانیی هاوپەیمانان و هێزی ئاسمانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا لە بیابانی باکوری رۆژهەڵاتی روتبە."

وتیشی: "چوار خانوی حەوانەوە کە 30 خێمە و سێ ئه‌مباری تەقەمەنییان تێدابوو تێكدران." هه‌روه‌ها ئاماژەشیدا به‌وه‌ی چوار ئۆتۆمبیڵ و چەکی سوك دەستیانبەسەردا گیرا و چەند تانکیەکی سوتەمەنی سوتان و 12 گومانلێکراویش دەستگیرکران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500