پۆلیسی عێراقی له پارێزگای كه‌ركوك شه‌ش ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی تێرۆریستیی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی ده‌ستگیركرد له دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا پێنجشه‌ممه و هه‌ینی (5 ئایار)، وته‌بێژێكی پۆلیس به دیارونای وت.
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك، عه‌قید سه‌لام جاف وتی: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی پۆلیس و پێشمه‌رگه دوو هێرشیان ئه‌نجامدا له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك و ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی داعشیان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك و بۆمب و پشتێنێکی بۆمبڕێژكراودا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا."
وتیشی ده‌ستگیركردنه‌كان ئه‌نجامدران به پشتبه‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگری و دانپیانانی گومانلێكراوێكی تێرۆریزم كه له‌ژێر لێپێچینه‌وه‌دایه.