هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق پێشڕه‌ویی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵدا، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێیان كرده‌وه له باكوری شاره‌كه‌وه به‌مه‌به‌ستی شكاندنی گه‌مارۆی ده‌وری به‌شه دێرینه‌كانی شاره‌كه، فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رایگه‌یاند، هه‌ینی (5 ئایار).
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، به دیارونای وت هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌شه‌یرفه‌ی 2 و مه‌شه‌یرفه‌ی 3 و هه‌ندێك به‌شی كه‌نیسه‌یان رزگاركرد و پرۆژه‌ی ئاو و وێستگه‌كانی كاره‌با و گاز و كۆمه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنانی دیجله‌یان گرته‌وه‌ده‌ست له 24 كاتژمێری رابردوودا.
ره‌سوڵ وتی: "هێزه هاوبه‌شه‌كان 13 كیلۆمه‌تریان گرته‌وه‌ده‌ست و زیانی گه‌وره‌شیان گه‌یاند به رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)."
وتیشی: "شه‌ڕه‌كان به‌رده‌وامبوون رۆژی هه‌ینی بۆ گرتنه‌وه‌ی مه‌شه‌یرفه‌ی 1، كه پێگه‌یه‌كی گرنگی داعشه، له‌كاتێكدا گوشاری زیاتر ده‌خرێته‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی كه‌نیسه."
هه‌روه‌ها وتی: "ئۆپه‌راسیۆنێك به‌رده‌وامه بۆ گه‌مارۆدانی گروپه‌كه له چه‌ندین لاوه بۆ به‌ته‌واوی دابڕانی و ناچاركردنی ئه‌ندامانی به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان."