هه‌واڵه‌كانی عێراق

وتوێژی ئاشتی سوریا لە ئەستانە روبەڕوی ئاستەنگ دەبێتەوە

گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا چوارشەممە (3 ئایار) رایانگەیاند بەشدارییان هەڵدەپەسێرن لە دواین گەڕی وتوێژی ئاشتی لە ئەستانەی پایتەختی کازاغستان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

رژێمی سوریا و وەفدی ئۆپۆزسیۆن لە ئەستانە کۆبونەوە بۆ دەستپێکردنی گەڕی چوارەمی وتوێژەکان بە سپۆنسەری روسیا و ئێرانی پشتیوانی رژێم و تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەوڵدان و کۆتایهێنان بە جەنگی شەش ساڵە، بەڵام وەفدی ئۆپۆزسیۆن هەرزوو رایگەیاند بەشێوەیەکئی کاتی پاشەکشەی کردووە.

سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆن لە ئەستانە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت وەفدەکە کۆبونەوەکانی هەڵپەساردووە بەهۆی "هێرشی ئاسمانی توندوتیژ دژی هاوڵاتیان."

دانوستانەکان بە زنجیرەیەك کۆبونەوەی هاوبەش دەستیانپێکرد و چاوەڕواندەکرا جەختبکەنە سەر پلانێکی روسیا بۆ راگەیاندنی "هەرێمی ‌‌هێورکردنەوە" لەسەرانسەری وڵاتەکەدا.

وتوێژی ئەستانە ئەنجامدەدرێت هاوشانی هەوڵی ئاشتی فراوانتر بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سویسرا کە تاکو ئێستا فەشەلیهێناوە لە بەرتەسککردنەوەی درزی نێوان لایەنەکانی جەنگ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500