هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو 5 کەس دەکوژێت لە شارۆچکەیەکی سنوریی سوریا

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لانیکەم پێنج کەسی کوشت چوارشەممە (3 ئایار) لە شارۆچکەی عەزازی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەنزیك سنوری تورکیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند چوار لە کوژراوان منداڵن لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس و ئاماژەیدا کە ژمارەکە لەوانەیە بەرزبێتەوە چونکە هەندێك لە برینداران لە بارودۆخێکی سەختدان.

تەقینەوەکە شوێنەکەی پڕکرد لە پارچە و داروپەردوو و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە و پەڵەیەکی ئەستوری دوکەڵی رەش بەسەریەوە دەکشا بۆ ئاسمان. کرێکارانی بەرگری شارستانی و دانیشتوان خەریکی کوژانەوەی ئاگرەکە بوون.

تەقینەوەکە ناوچەیەکی نزیك لە مزگەوتێك و بارەگای حکومەتی خۆجێی ئۆپۆزسیۆنی کردە ئامانج کە لە تشرینی دووەمی 2013 دامەزرا کە ئیدارەی چەند ناوچەیەکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن دەکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500