هه‌واڵه‌كانی عێراق

2 گومانلێکراوی داعش دەستگیرکران لە بەغدا

سوپای عێراق دوو ئەندامی داواکراوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە رۆژئاوای بەغدا چوارشەممە (3 ئایار)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی فیرقەی 6 ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و هەڵکوتانەسەری ئەنجامدا و دوو تیرۆرستی داواکراوی داعشی دەستگیرکرد -- وەحید سەعدی و خەمیس فەیاز -- کە لە چەند کردەوەیەکی تیرۆرستی تێوەگلابون."

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی شیحەی رۆژئاوای بەغدا ئەنجامدرا دوایئەوەی هاوڵاتیان دەسەڵاتدارانیان ئاگادارکردەوە سەبارەت بە بینینی ئەو دوو ئەندامە لە ناوچەکەدا،" بەئاماژەدان بەوەی کە چەکیشیان پێگیراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500