دوو سەرکردەی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوەڕاستی ناوچەی موسڵی کۆن، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سێشەممە (2 ئایار) رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق پێشڕەویی زیاتریانکردووە لە کۆڵان و شەقامەکانی موسڵی کۆندا بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزی ئاسمانیی عێراق."
وتیشی ئۆپەراسیۆنەکان 18 ئەندامی داعشیان کوشتووە، لەنێویاندا ئەو کەسەی بەرپرسی موچەی ئەندامانی گروپەکە بوو بەناوی ئەبو ئەیوب جبوری و ئەفسەرێکی تری باڵای دارایی بەناوی ئەبو عەبدوڵا نەقیل.
ههروهها وتی ناوچەیەکی یەك کیلۆمەتری گیراوەتەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی سێشەممەدا و ئاماژەشی دا بهوهی کە ئۆتۆمبیلەکانی داعش سوتاون و چەکی جۆراوجۆریش دەستی بەسەرداگیراوە دوایئەوەی ئهو شەڕکەرانهی مابوونهوه پاشەکشەیەکان کرد لە هێڵی رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی عێراقدا.
من حەزم لەم سایتهیه چونکە زۆر بەسودە.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت