هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێكی داعش 32 کەس دەکوژێت لە کەمپی ئاوارەکانی سوریا

لانیکەم 38 كه‌س کوژران سێشەممە (2 ئایار) لە هێرشێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لەنزیك کەمپێکی ئاوارەکان لە بەری سنوری سوریا لەگەڵ عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هێرشەکە وەك هێرشێە لەناکاوەکەی تری داعش بوو كه‌ سێشەممە 10 سەربازی کوشت لە عێراق لە باشوری سنورەکەوه‌.

هێرشەکەی بەرەبەیانی داعش لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کەمپێکی کاتیی کردە ئامانج کە نزیکەی 300 خێزان چاوەڕوان بوون بپەڕنەوە بۆ سنوری پارێزگای حەسەکەی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "لانیکەم پێنج هێرشبەری خۆکوژ خۆیانتەقاندەوە لەدەرەوە و ناوەوەی کەمپێك بۆ پەنابەرانی عێراقی و ئاوارە سوریه‌كان لە پارێزگای حەسەکە."

عەبدولڕەحمان وتی دواتر پێکدادانی قورس رویدا لەنێوان شەڕکەرانی داعش و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا، کە هەندێك شەڕکەریش لەنێو کوژراواندان.

روانگەکە رایگەیاند کەمپە کاتییەکە دەکەوێتە ناوچەی رەجم سەلیبە لەناو سنوری سوریا و لانیکەم 23 لە کوژراوان پەنابەری سوری و ئاوارەی عێراقین.

راشیگەیاند: "لانیکەم 30 کەس برینداربوون و ژمارەی کوژراوانیش رەنگە بەرزبێتەوە چونکە هەندێك کەس لە بارودۆخێکی ناجێگیردان و هەندێكیش ونبوون."

هێرشەکەی تری داعش سوتانی بنکەیەکی سەربازیی بەخۆیەوە بینی لەلایەن توندڕەوانەوە لەنزیك ناوچەیەکی دوورەدەستی دەرەوەی روتبە، لەنزیك سنورەکانی رۆژئاوای وڵاتەکە لەگەڵ سوریا و ئەردەن.

موقەدەمێکی سوپای عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت شەڕکەرانی داعش چەند هاوەن و موشەکێکیان ئاراستەی بنکەی فیرقەی یەک کرد لە ناوچەی سەگەری رۆژهەڵاتی روتبە، پێشئەوەی هەوڵبدەن هێرشی بکەنەسەر.

بەرپرسانی سەربازی وتیان داعش وادەردەکەوێت هەوڵبدات بەربەستی بەرگری روتبە بشکێنێت کە دواین شارۆچکەی ژێردەستیەتی لەسەر رێگای بەغدا بۆ سنوری ئەردەن و هەوڵی گۆڕینی ئاراستە بدات بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر شەڕکەرانی لە موسڵ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500