هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: پانێڵێكی نوێ بەمزوانە ده‌رباره‌ی تاوانی جەنگ له‌ سوریا

رێکخراوێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەرکی پشکنینی ئەو کەسانەی پێسپێردراوە کە تاوانبارن بە نەهامەتیەکان لە سوریا بەمزوانە دەستبەکاردەبێت وەك هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرپرسیارێتی خستنەپاڵ تۆمەتبارانی تاوانی جەنگ، بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دووشەممە (1 ئایار) رایگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کە زەید رەعد حسێن بە رۆژنامەنوسانی وت لە جنێڤ کە دادوەرێکی شارەزا یان پارێزەرێکی نێودەوڵەتی سەرۆکایەتیی پانێڵه‌كه‌ دەکات کە "بەمزوانە" رادەگەیەندرێت دوای دابینکردنی پارە بۆ پۆستەکە و ده‌ستنیشانكردنی جێگرێك.

بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی بودجەیەکی سەرەتایی 13 ملیۆن دۆلاری وەك نیوەی پارەکە دابینکراوە بەڵام گەشبینن بە بەدەستهێنانی تەواوی بودجەکە دوایئەوەی "ژمارەیەکی تەواوی وڵاتان" دەستیانکرد بە بەشداریکردن.

پانێڵه‌كه‌ کە لەلایەن کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کانونی یەکەم پەسەندکرا لەلایەن بەشار ئەسەدی سەرۆکی حکومەتی سوریاوە رەخنەی لێگیرا وەك دەستتێوەردانێکی په‌سه‌ندنه‌كراو لە کاروباری وڵاتەکەدا.

پانێڵه‌ نوێکە، کە بنکەكه‌ی لە جنێڤە، کاردەکات له‌سه‌ر ئەو بەڵگانەی پێشتر کۆکراونەته‌وە لەلایەن کۆمسیۆنی لێپرسینەوەی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا لەگەڵ شایه‌تحاڵیه‌كان و بەڵگەنامەی کۆکراوە لەلایەن گروپەکانی کۆمەڵگای مەدەنییەوە.

ئامانجی رێکخراوەکە له‌وه‌ زیاترە كه‌ هه‌ر تەنها سەرکۆنەی تاوانەکانی جەنگ لە سوریا بكات، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه‌ خەباتدەکات بۆ ناوهێنانی کەسانی دیاریکراوی بەرپرس لەو تاوانانە و بەتەواوی کەیسەکانیان دەباتە دادگاکان بۆ داوا بەرزکردنەوە لە دژیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500