هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 3 پێگەی داعش دەگرن لە موسڵی کۆن

هێزەکانی عێراق سێ پێگە دەگرنەوە لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەناوەڕاستی به‌شه‌ دێرینه‌كه‌ی رۆژئاوای موسڵدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دووشەممە (1 ئایار) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزە تایبەتەکان سێ پێگەیان لە داعش گرتۆتەوە لە سنوری مزگەوتی نوری و مناره‌ی حەدەبا لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە 18 تیرۆریستیشی تێدا کوژراوە."

رەسوڵ وتی: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان پێگەی تری داعشیان کردە ئامانج و زیانی زیاتریان بە گروپەکە گەیاند."

وتیشی: "ئێمە بەهێواشی پێشڕەویدەکەین، بەڵام ناوچەی رۆژئاوای موسڵ لەڕاستیدا لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە. هەوڵدەدەین رێگەبگرین لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش و بەهێمنی ئەوانە دەگوێزینەوە کە گیریانخواردووە لەناو ماڵەکانیاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500