هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق: موتەیبیجەی سەلاحەدین لە داعش پاککرایەوە

ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی موتەیبیجە، خۆرهەڵاتی تکریت، لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) كه‌یشتن به‌كۆتایی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، فەریق موزهیر عەزاوی، هەینیی (28 نیسان) رایگەیاند.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییە عێراقییەکانی تر، عەزاوی وتی: "سوپای عێراق موتەیبیجەی گرتۆتەوە، کە ناوچەیەکی 60 کیلۆمەترییە لەنێوان سنوری پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدیندا، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و چەندین یەکەی عێراقی دیکە."

وتشیی: "هەشتا تیرۆرست، لەنێویاندا سەرکردە باڵاکانی بەناو ویلایەتی دیالە و ویلایەتی سەلاحەدین کوژراون."

عەزاوی وتی ئەو ئۆپەراسیۆنە دوو رۆژییە بە دەیان ئۆتۆمبیلیشی تێکشکاند، هەندێکیان بۆمبڕێژکرابوون و هه‌ندێكی تریش پڕبوون له‌ فیشه‌ك و تەقەمەنی.

وتیشی حەشارگەی چەك دەستی بەسەرداگیراوە و بە دەیان بۆمبی دەستکردیش پوچەڵکراونەتەوە.

هه‌روه‌ها وتی: "ئۆپەراسیۆنە دەستپێشخەرییەکە داعشی تووشی سەرسوڕمان کرد، کە وایکرد زیانی گەورەی ماددی و گیانی لە گروپەکە بدات." وتیشی کە "ئێستا موتەیبیجە لە داعش پاککراوەتەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500