هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان چەند پێگەیەکی گرنگی داعش لە موسڵ تێکدەشکێنن

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەماوەی 24 کاتژمێری رابوردوودا 11 موشەکهاوێژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان تێکشکاندووە لە باشووری خۆرئاوای موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەینی (28 نیسان) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیاروناوی وت: "هێرشە ئاسمانییەکان، کە چەندین تیرۆریستی داعشیان کوشت، بە هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا رێکخران."

وتی هێرشەکان سێ پێگەی گرنگی داعشیشیان تێكشکاند.

رەسوڵ وتی هاوکات شەڕه‌ زەمینییه‌كان "باش بەڕێوەدەچن" و ئاماژەشی كرد به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێشڕەوی لە گەڕەکی سیحە و به‌شه‌ دێرینه‌كانی شاره‌كه‌ بەدەستهات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500