پۆلیسێك برینداربوو کاتێك خۆکوژێك خۆی تەقاندەوە دوایئەوەی ئاشکرابوو لەخاڵێکی پشکنین لە پارێزگای دیالە، وتەبیژی وەزارەتی بەرگری، عەمید سەعد مەعن، پێنجشەممە (27 نیسان) رایگەیاند.
مەعن بە دیارونای وت: "سەربازان لە خاڵی پشکنینەکە لە دیالە بەیانیی سێشەممە تیرۆریستێکی عێراقییان ئاشکراکرد کە هەوڵیدا بچێتە ناوچەی غالبیە بە بارهەڵگرەکەیەوە."
وتیشی ئۆتۆمبیلەکە راگیرا و کاتێك سەربازەکان تیرۆریستەکەیان ناسیهوە و هەوڵیاندا دەستگیریبکەن، خۆی تەقاندەوە.
ههروهها وتی: "پۆلیسێك بە سوكی برینداربووە لە تەقینەوەکەدا."