هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرەنسا دەڵێت دەتوانێت بیسەلمێنێت رژێمی سوریا لەپشت هێرشه‌ کیمیاییەكه‌وه‌ بوو

وەزیری دەرەوی فەرەنسا چوارشەممە (26 نیسان) رایگەیاند کە دەزگا هەواڵگیریەکانی فەرەنسا بەڵگەی سەلمێنەری زانستییان هەیە کە رژێمی سوریا بەرپرسیار بووە لە هێرشێکی کیمیایی کە 87 کەسی کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ژان-مارك ئایرۆل وتی شیکردنەوەی نمونە وەرگیراوەکان لە جێگەیهێرشەکەی 4 نیسان لە خان شەیخونی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن پیشانیاندا كه‌ "هیچ گومانێك نیە گازی سارین بەکارهاتووە" و لەلایەن تاقیگەکانی سوریاوە بەرهەمهاتووە.

ئایرۆل دوایئەوەی راپۆرتەکە پێشکەشکرا لە کۆبونەوەیەکی بەرپرسانی بەرگریی فەرەنسادا وتی: "هیچ گومانێك نیە سەبارەت بە بەرپرسایرێتی رژێمی سوریا بە پشتبەستن بەو شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و سارینه‌ی بەکارهاتووە."

وتیشی ئەو مادەیەی کە فەرەنسا پێیوایە بەکارهاتووە لەهێرشەکەدا، هێکسامینی تێدایە، هه‌مان ئەو پێکهاتەیەی کە لە هێرشێکی کیمیاییشدا بەکارهات لە باکوری رۆژئاوای سوریا لە 2013.

وتی: "ئێمە دەتوانین بیسەلمێنین کە ئەو سارینەی بەکارهات لە 4 نیسان هەمان سارینە کە لە هێرشێکدا بەکارهاتووە لە سەراقیب لە 29 نیسانی 2013."

ئایرۆل وتی ئاسه‌واره‌كانی کیمیاییەکە "هاوشێوەی ئەو شێوازەیە کە گەشەیپێدراوە لە تاقیگەکانی سوریادا."

دیپلۆماتکارێکی فەرەنسی وتی شیکردنەوەکە لەسەر موشەکە نەتەقیوەکان ئەنجامدراوە کە لە خان شەیخون دۆزرانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500