"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) درۆنی بهچەکكراو بەکاردەهێنێت بۆ بەرگرتن بە هاوپەیمانێتی عەرەبی-کوردی کە پێشڕەویی دەکات لە شارۆچکەی تەبقەی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (26 نیسان) رایگەیاند.
بە پاڵپشتیی ئاسمانیی هاوپەیمانان، هێزەکانی سوریای دیموکرات چوارشەممە لە پێکداداندا بوون لە تەبقەی ژێردەستی داعش، دوو رۆژ دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار چوونە ناو شارۆچکەکەوە.
سەرەتا دهستیانگرت بهسهر چەند پێگەیەکدا لە باشوری شارۆچکەکە، بەڵام روبەڕووی بەرەنگاری بوونەوە لەلایەن گروپەکەوە، تەنانەت بە درۆنی بهچەکكراویش.
بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی چەکدارانی داعش "بۆمب لە درۆنەکانەوە بەردەدەنەوە بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات".
چوارشەممە، شەڕ لە گەڕەکەکانی باشوری تەبقە چڕبۆوە کاتێك لەدوای دووشەممەوە هێزەکانی سوریای دیموکرت هەوڵیاندا پێشڕەوییان بۆ ناو شارۆچکەکە زیاتربکەن.
عەبدولڕەحمان وتی: "ئەوان بە هێواشی پێشڕەویی دەکەن چونکە شەڕەکە لە شەقامەکاندایە. داعش خۆکوژ و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بەکاردەهێنێت و شارۆچکەکەی بە مین تەنیوە."