چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کە خۆیان وەك هێزە ئەمنییە رزگارکەرەکان گۆڕیبوو، لانیکەم 15 مەدەنییان کوشت کە پێشوازییان لێکردبوون لە ناوەندی موسڵ، ئاژانسی فرانس پرێس سێشممە (25 نیسان) رایگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەرپرسێکی ناوخۆیی رایانگەیاند كه [چەکدارانی داعش] به جلوبهرگی پۆلیسهوه چوونەناو چەند بەشێکی شاری موسڵی کۆنەوە، دووشەممە، خۆیان وەك هێزە فیدراڵییەکان پیشاندا تا کاردانەوەی خەڵکەکە ببینن و ترس بڵاوبکەنەوە لەنێو دانیشتواندا.
بهگوێرهی پێگەی ئیراکی نیوز، خانەی راگهیاندنی جەنگی سهربه وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاندووە كه ئەندامانی داعش جلی پۆلیسی فیدراڵییان پۆشیبوو، دووشەممە تەقەیان لە ژمارەیەك مەدەنی کرد لە شاری موسڵی کۆن کە خۆشییان دەربڕیبوو بە گەیشتنیان.
راشیگەیاند لهنێو كوژراوهكاندا، کە لە ناوچهكانی ژێردەستی داعشدا بوون، منداڵ و ژنیشی تێدابوو.