ئەمریکا 271 شارهزای بواری كیمیا و بەرپرسانی تری سوریی خستەسهر لیستی رەشی دارایی خۆیەوە رۆژی دووشەممە (24 نیسان) بەهۆی ئەگەری بوونی رۆڵ لە ئەو هێرشە کیمیاییە کوشندەیەی کرایەسەر شارۆچکەیەکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە سەرەتای نیساندا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
لە یەکێك لە گەورەترین سزای راگهیهندراوهكانیدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوهندی توێژینەوە و لێكۆڵینهوه زانستیەکانی سوریای کردە ئامانج، کە بهبڕوای ئهوان بەرپرسیارە لە گەشەپێدانی ئەو چەکی سارینەی بەکارهێنرا لە هێرشەکەی 4 نیساندا.
هێرشەکە بووە هۆی مردنی 87 کەس، لەنێویاندا چەند منداڵێك، لە شارۆچکەی خان شێخون.
بهگوێرهی سزاکان هەموو خاوەندارێتییە داراییەکانی ئەو 271 کەسە لە ئەمریکادا دەستیان بەسەردادهگیرێت و رێ لە هەر کەس و كۆمپانیایهكی ئەمریکی دەگرن له مامەڵەكردن لهگهڵیاندا.
ناوهندهكه پێشتریش کرابووه ئامانجی دوو بڕیاری سزادان لە 2005 و 2007 بەهۆی ئەگەری بوونی رۆڵیەوە لە گەشەپێدانی چەکی کۆکوژدا.
لە بەیاننامەکەی دووشەممەدا، ئەمریکا ناوهندهكهی تۆمەتبارکرد بە لەپشتەوەبوونی هەوڵەکانی رژێمی سوریا بۆ گەشەپێدانی چەکی کیمیایی و ئامرازەکانی گواستنەوەیان.
بەیاننامەکە راشیگەیاند كه ئهو 271 کەسەی ناویان هاتووه، یان پسپۆڕی زانستی بوون له بەرنامەکەدا یاخود لە 2012هوه دهستیان ههبووه له بابهتهكهدا.
هاوکات، وەزارەتی بەرگریی روسیا لە بەیاننامەیەکی دووشەممەدا رایگەیاند کە سوپای سوریا ئامادەیە بۆ ئاگربەست لە دەوروبەری خان شێخون گەر شارهزایان بنێردرێن بۆ لێکۆڵینەوە.
وەزارەتەکە رایگەیاند دیمەشق "ئامادەیە بۆ هەڵپەساردنی تەواوەتیی چالاکییهكانی سوپاكهی و فڕین و تۆپخانەكان لە ناوچەکەدا" گەر لێکۆڵەران بنێردرێن. راشیگەیاند کە رێگەیان پێدەدرێت بچنەنێو فڕۆکەخانەی شەعیراتەوە.
رژێمی سوریا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمیی دەربارەی بابەتەکە بڵاونهكردۆتهوه.