هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق گەڕەکی تەنه‌ك لە خۆرئاوای موسڵ دەگرێت

ئەو هێزە عێراقییە هاوبەشانەی شەڕی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەکەن لە خۆرئاوای موسڵ بەتەواوی گەڕەکی تەنه‌کیان رزگاركرد، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە دیارونای وت، رۆژی سێشەممە (25 نیسان).

وتی: "لە سه‌ربەیانیی سێشەممەدا، هێزەکانی عێراق هێرشێکی پلانی ورد بۆ داڕێژراویان کرد بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەتەواوی گەڕەکی تەنه‌کیان گرتەوە."

یارەڵڵا وتی: "لەئێستادا ئەوان پێشڕەوییان کردووە بەرەو ناوچەی غانم سەیید لە گه‌ڕه‌كی سەناعی."

وتیشی: "لانیکەم 30 تیرۆریست کوژران و بەدەیانی دیکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا برینداربوون، لەپاڵ ئەوەشدا گروپەکە زیانێکی ماددی گەورەشی بەرکەوت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500