هه‌واڵه‌كانی عێراق
spotlight

هەزاران عێراقی دەگەڕێنەوە شارە ئازادکراوەکان لە نەینەوا

زیاتر لە 122,000 ئاوارەی عێراقی گەڕاونەته‌وە ماڵەکانیان لە شارە ئازادکراوەکانی پارێزگای نەینەوا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق یەکشەممە (23 نیسان) رایگەیاند.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران، جاسم محەمەد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "ژمارەی ئەو خەڵکەی لە کەمپەکانی باشور و رۆژهەڵاتی موسڵ گەڕاونەته‌وە بۆ ناوچە ئازادکراوەکان لە پارێزگای نەینەوا بۆ نزیکەی 122,000 کەس بەرزبۆتەوە."

وتیشی: "سوپا و هێزە ئەمنیەکانی تر هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە دەکەن لە گێڕانەوەی دانیشتواندا بۆ ماڵەکانیان لەهەموو ناوچە ئازادکراوەکانی موسڵ کاتێك مەترسی خاوبووه‌وە و پاشماوەی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبه‌ دەستكرده‌كانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لابران."

گەڕەکەکانی سەلام، سۆمەر، گۆگجەلی، وەحدە، ئینتیسار، راشیدییە، رەجم حەدید، فەڵەستین، خەزرا، مەئمون، زوهور، کەرامە و فەیسەڵیە و شارۆچکەکانی گەیارە و شۆرە گەڕانەوەی دانیشتوانیان بەخۆیانەوە بینیوە لەم رۆژانەی دواییدا.

هاوکات محەمەد وتی گەڕەکەکانی تریش چاكکراونەوە و دەتوانرێت 5,000 کەسی تریش بگەڕێندرێنەوە لە چەند رۆژێکی کەم لە داهاتوودا.

وتیشی: "وەزارەتەکە پاسی دابینکردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە بۆ گێڕانەوەی خێزانەکان بۆ ناوچەکانیان و هەروەها بارهەڵگریش دابینکراوە بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500