هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەستدەگرن بەسەر تەقەمەنیه‌كانی داعشدا لە بەغدا

هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر ماددەی تەقەمەنیدا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمنیدا لە رۆژئاوای بەغدا، وەزارەتی بەرگری عێراق دوشەممە (24 نیسان) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعن، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق دەستیانگرتووە بەسەر دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراودا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ کردنە ئامانجی حەشارگەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ناوچەی عوکه‌یدات لە رۆژئاوای بەغدا."

مەعن وتی: "ده‌ستگیرا به‌سه‌ر تەقەمەنی و دوو موشەكدا کە بەشان هەڵدەگیرێن." ئاماژەشیدا به‌وه‌ی کە چوار گومانلێکراو لەناو بیناکەدا دەستگیرکراون و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500