هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرگریه‌كانی داعش لە شەڕی موسڵدا لە داڕوخاندان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەینی ( 21 نیسان) رایگەیاند هێزە هاوبەشەکانی عێراق زۆربەی گەڕەکەکانی توب و بەیزیان لە رۆژئاوای موسڵ گرتۆتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەرگری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە داڕوخاندایە لەو ناوچانەی هێشتا لە ژێر کۆنتڕۆڵی گروپەکەدان.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "شەڕەکان بەردەوامن لەکاتێکدا شکستی گەورە هەیە لەناو چەکدارانی داعشدا."

وتی: "ئێمە 17 تیرۆریستمان کوشتوە و چەندین ئۆتۆمبیلیمان تێكشکاندوه‌ کە پڕكرابوون لە تەقەمەنی لەگەڵ حەشارگەیەکی پڕ لە چەك و فیشەك."

وتی هێزەکانی عێراق هەینی سێ کیلۆمەتر چوونەناو گەڕەکەکانی بەیز و توبەوە. وتیشی کە توانیویشیانە دزەبکەنە ناو هێڵی بەرگریی تیرۆریستەکانەوە لە گەڕەکی مەعامیل و گەڕەکی سیحە.

وتیشی: "لەلایەکی ترەوە ئێمە پردی سەرئاوكه‌وتوومان داناوە بۆ ئەوەی رێگابکەینەوە بۆ هاوڵاتیان تاوەکو لە شوێنەکانی شەڕەوە بچنە ناوچە ڕزگارکراوەکان لە رۆژهەڵاتی موسڵ."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500