هێزەکانی عێراق هێرشێکی خۆکوژییان ههڵوهشاندهوه کە دەیویست سەردانکەرانی مەزارگەی ئیمام موسا کازم بکاتە ئامانج لە بەغدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پێنجشەممە (20 نیسان) رایگەیاند.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "پشکنینی وشیار و وریا و شارەزا لەلایەن هێزە چەکدارەکانهوه وایلێکردن ئەو پیلانەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ههڵبوهشێننهوه ... بۆ کردنە ئامانجی سەردانیکەرانی مەزارگەی موسا کازم لەڕێگەی بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراوەوە."
بەیاننامەکە راشیگەیاند کە ئەو سەربازانەی چاودێریی خاڵی پشکنینی سقور دەکەن لە رۆژئاوای بەغدا دەستیانگرت بەسەر بارهەڵگرەکەدا کە دواتر لەلایەن تیمەکانی ئەندازیارییەوە تەقێندرایەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبکەوێتەوە.