هێرشە ئاسمانیەکانی عێراق لەماوەی دوو رۆژی رابردودا لە رۆژئاوی موسڵ پێنج سەرکردەی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت، لەنێویاندا خزمێکی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی داعش، پۆلیسی فیدراڵی پێنجشەممە (20 نیسان) رایگەیاند.
بەرپرسی پۆلیسی فیدراڵی، فەریق رائید شاکر جەودەت، وتی: "هێزەکانمان فەرماندە مەیدانیەکانی داعش دەکەنە ئامانج لەڕێی هێرشی ئاسمانی و هەواڵگیریی وردهوه لەسەر جوڵەکانیان لە هێڵەکانی دواوە."
جەودەت وتی فەرماندەی باڵای داعش، عەبدوڵا حسێنی، کە خزمێکی بەغدادییە، لە هێرشە ئاسمانیەکاندا کوژرا.
وتیشی هەروەها هێرشە ئاسمانیەکان بوونههۆی كوشتنی "تیرۆریست ئەبو بەرعە داغستانی، كه فەرماندەی سەربازی بوو لهگهڵ یاریدەدەرەکهی، ئەبو عەبدولڕەحمان زەماری، لە ناوچەی پردی خامس (پێنجههم) لە باکوری موسڵی کۆن."
جەودەت وتی: "ههروهها خالید عەلی نەدای بەرپرسی دیوانی زەکات و قازیی خوێن، ناسراو بە ئەبو حسێن، کوژران کاتێك شوێنەکەیان کرایە ئامانج لە گەڕەکی زەنجیلی."