گواستنهوهی مەدەنی و چەکداران لە شارۆچکە ئابڵوقەدراوەکانی سوریا چوارشەممە (19 نیسان) دەستیپێکردەوە دوای ئەوەی تەقینەوەیەکی کۆتایی ئەم هەفتەیە لە خاڵێکی راگواستن 126 کەسی کوشت، لهوانه 68یان منداڵ بوون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بە دەیان پاس لە شارۆچکەکانی فۆعە و کەفرایای ژێردەستی رژێم گەیشتنە دواخاڵی گواستنهوهی ئۆپۆزسیۆن لە راشیدین، له دەرەوەی حەلەبی ژێردەستی رژێم.
لەهەمانکاتدا روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ رایگەیاند 11 پاس کە نزیکەی 300 کەسیان هەڵگرتبوو زەبادانی، سەرگیا و جەبەل شەرقی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنیان بەجێهێشت لە پارێزگای دیمەشق.
بەڕێوەبەری روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "پرۆسەکە دەستیپێکردۆتەوە بە 3,000 کەس کە لە سپێدەدا فۆعە و کەفرایا جێدەهێڵن و نزیکەی 300 کەس زەبادانی و دوو ناوچەی دیکەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن بهجێدەهێڵن."
راشیدین شوێنی تەقینەوە کوشندەکەی شەممە بوو. لانیکەم 109 لە کوژراوەکان ئەوانه بوون كه دهگوێزرانهوه. ئەوانهی تر کارمەندی کۆمهكی مرۆیی و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بوون کە پاسەوانیی کاروانەکەیان دەکرد.