چوار چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەنێویاندا خۆکوژێك، کوژران لە هێرشێکی شکستخواردوودا بۆ سەر گوندی شێخ لە مەکحول، باکوری خۆرهەڵاتی تکریت، وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (19 نیسان) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "سوپا بەرپەرچی هێرشێکی بۆ سەر گوندێك داوەتەوە، چوار تیرۆریستی کوشتووە، پێنجەمی بریندارکردووە و ئەوانی تریشی ناچارکردووە کە هەڵبێن."
بەیاننامەکە رایگەیاند "ئۆتۆمبیلێك تێکشکێنراوە، دانەیەکی تر زیانی بەرکەوتووە و ئەو چەکانەش کە بەکاردەهێنران لە هێرشەکەدا دەستیان بەسەردا گیراوە." ههروهها ئاماژەی بهوهش كرد كه هێزەکانی عێراق بەدوای هێرشبەرە هەڵاتووەکانەوەن لە نزیك ناوچە شاخاوییەکان.