هێزەکانی عێراق، چوارشەممە (19 نیسان) گەڕەکی سەورەی خۆرئاوای موسڵیان ئازادکرد و دەستیانکرد بە گواستنەوەی مەدەنییە گیرخواردووەکان بۆ ناوچەی سەلامەت لە بەرەکەی دیکەی رووباری دیجلە، ئەفسەرێکی باڵای سەربازی بە دیارونای وت.
وتەبێژی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "هێزەکانی عێراق نیوەڕۆی چوارشەممە شاڵاویان بردە سەر گەڕەکی سەورە لە ناوجهرگهی خۆرئاوای موسڵدا و گرتیانەوە."
وتیشی: "لەئێستادا ئۆپەراسیۆنی شەنوکەوکردن ئەنجامدەدەن لە گەڕانیاندا بەدوای شانە و پاشماوەکانی داعشدا."
ههروهها وتی هێزەکانی عێراق پردی سەرئاوکەوتووشیان دروستکردووە لەسەر رووباری دیجلە کە رێگەدەدات بە دەرچوونی سەلامەتی مەدەنییهكانی ئەو ناوچانەی هێشتا لەژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دان لە بەشی باشووری خۆرئاوای شارەکە.
هاوکات، بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگهكهی خۆی، سەرهکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی چوارشەممە گەیشتە موسڵ بۆ پشکنینی یەکە و بەشەکانی سوپا و زانیاریی پێدرا دەربارەی پێشڕەویی شەڕەکە.