هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق نزیکتردەبنەوە لە ناوجه‌رگه‌ی موسڵ

هێزە هاوبەشەکانی عێراق سەرکەوتنە مەیدانیەکان فراوانتردەکەن لە موسڵ دوای گرتنەوەی ناوچەی فاروق و بەشێکی زۆری باب تۆب له‌ ناوجه‌رگه‌ی موسڵی کۆندا لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بەرپرسی پۆلیسی فیدڕاڵی، فەریق رائید شاکر جەودەت، سێشەممە (18 نیسان) رایگەیاند.

جەودەت بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق پێشڕەوی خێرایان کردووە لەبەرەبەیانی سێشەممەوە لە شەڕ و پێکدادانە بەردەوامەکاندا لەگەڵ داعش."

وتیشی: "هێزەکانی عێراق ئەو شوێنەیان گرتۆتەوە کە پێیدەوترا "فەرمانگەی تەندروستی" داعش و لانیکەم 20 ئەندامی داعشیشیان کوشتووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500