هه‌واڵه‌كانی عێراق

پەرلەمانتارانی بەریتانیا داوادەکەن ناسنامەی هاوڵاتیبوون لە ژنەکەی ئەسەد بسەنرێتەوە

پەرلەمانتارانی به‌ریتانیا داوا لە حکومەت دەکەن ناسنامەی بەریتانی لە ژنەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بسەنێتەوە، لەبەر پشتگیریکردنی لە رژێمی مێردەکەی لەکاتی شه‌ڕی بەردەوامی وڵاتەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە (16 نیسان) رایگەیاند.

وتەبێژی کاروباری دەرەوەی لیبراڵ دیموکراتەکان، پەرلەمانتار تۆم برەیك، یەکشەممە ئەسەدی تۆمەتبارکرد بە بەکارهێنانی پێگه‌ی نێودەوڵەتی خۆی بۆ بەرگریکردن لە "رژێمێکی بەربەری".

وتەکانی برەیك دەنگدانەوەی وتەکانی پەرلەمانتار نادم زەهاوی بوون، ئه‌ندامی حیزبی کۆنزەرڤاتیڤی دەسەڵاتدار.

ئەو لە رۆژنامەی سەندەی تایمزدا وتەیەکی بڵاوکرابۆوە کە دەیوت: "کاتی ئەوەیە (بەشار) ئەسەد لەهەموو روویەکەوە بەگیربهێنین، بۆ نمونە خێزانی ئەسەد، کە زۆربەی کات بەشێكە لەو ئامێری پروپاگەندەیەی کە تاوانی جەنگ ئەنجامدەدات."

ئەو ژنە 41 ساڵە دەوترێت ناسنامەی هەردوو بەریتانیا و سوریاشی هەیە. پشتگیریی بەردەوامی لە مێردەکەی رێ بە بەریتانیا دەدات کە ناسنامەی هاوڵاتیبوونی بەریتانیای لێوەربگرێتەوە، بەگوێرەی لیبراڵ دیموکراتەکان.

وەزارەتی ناوخۆ ئامادەنەبوو لێدوان بدات دەربارەی ئەوەی ئایا هیچ کارێك دژی خاتو ئەسەد دەکەن یان نا، کە پێشتر وەك شیکاروان کاری بۆ دۆیچە بانك و جەی پی مۆرگان کردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500