هه‌واڵه‌كانی عێراق

'موفتی شەریعە'ی داعش لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە موسڵ کوژرا

سێ سەرکردەی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، لەنێویاندا موفتی شەریعە لە خۆرئاوای موسڵ، کوژران، لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کە ئێوارەی پێنجشەممە (13 نیسان) ئەنجامدرا، ئاژانسی دژە-تیرۆر هەینی رایگەیاند.

ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "دوێنێ نزیك کاتژمێر 9:00 ی بەیانی، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەیەکی داعشیان لە گەڕەکی رەفاعی، خۆرئاوای موسڵ كرده‌ ئامانج."

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ هێرشەکان بوونه‌هۆی كوشتنی "موفتی شەریعەی داعش عەبدوڵا بەدرانی، ناسراو بە ئەبو ئەیوب عەتار؛ عەبدولڕەحمان تالیب ناسراو بە ئەبو عوبێدە، كه‌ سورییه‌كی بەرپرسی نوسینگەی سەربازانی داعش بوو؛ هه‌روه‌ها ئیبراهیم حەیالی، ناسراو بە ئەبو بارق، كه‌ بەرپرسی ئاسایشی [گەڕەکی] رەفاعییە بوو".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500