هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن لە تەنەك و ئابار له‌ موسڵ

هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و یەکەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ رزگارکردنی گەڕەکەکانی ئابار و تەنەك لە رۆژئاوای موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق چوارشەممە (12 نیسان) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێرشی سەر دوو گەڕەکەکە لە دوو بەرەوە دەستیپێکرد بە پاڵپشتی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."

رەسوڵ وتی هێزەکانی عێراق ئێستا لە شەڕدان لەگەڵ چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە "کۆڵان و شەقامە بەرتەسکەکاندا."

وتیشی: "لەم دواییەدا دانیشتوان دەگوێزینەوە بۆ ئەو ناوچانەی ئازادکراون." هه‌روه‌ها ئاماژەی به‌وه‌ش دا کە دانیشتوان لەڕێی بڵندگۆکانەوە ئاگادارکراونەوە لەبەر پەنجەرەدا نەوەستن و ماڵەکانیان بەجێنەهێڵن تا رزگارکردنی تەواوەتی هەردوو گەڕەکەکە رادەگەیەندرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500