هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرپرسێك: داعش کەمتر لە سەدا 7 ی عێراقی لەژێردەستدایە

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئێستا کەمتر لە له‌سه‌دا حه‌وتی عێراقی لەژێرده‌ستدایه‌، کە بەڕێژەی له‌سه‌دا 40 کەمیکردووە لەو روبەرەی نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر ده‌ستیبه‌سه‌رداگرت، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (11 نیسان) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی هێزەکانی عێراق بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان ئێستا شەڕی داعش دەکەن لەناو موسڵدا دوای گرتنەوەی زۆربەی ناوچەکانی تر کە توندڕەوەکان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.

رەسوڵ وتی: "داعش له‌سه‌دا 40 ی خاکی عێراقی کۆنتڕۆڵکرد" لە 2014 دا بەڵام "لە 31 ئازار [2017]وە تەنها له‌سه‌دا 6.8 ی خاكی عێراقیان لەژێردەستدایە."

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمان، حاکم زاملی، وتی لەناو موسڵدا، هێزەکانی عێراق نزیکەی له‌سه‌دا 65 ی رۆژئاوای موسڵیان ئازادکردووە.

زاملی بە دیارونای وت: "ئەوان ئێستا ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەن بۆ تێکشکاندنی داعش لە 12 گەڕەكدا کە هێشتا لەژێرده‌ستی توندڕەواندان."

وتیشی: "پاڵپشتی ئاسمانی کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دابینکراوە زۆر پێویستە لە یەکلاییکردنەوەی شەڕەکەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500