هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریا و ئۆپۆزسیۆن روبەڕووی یەكتر دەبنەوە لە دەرعا

هێزەکانی حکومەتی سوریا کە شەڕی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن لە دەرعا چەند بەرمیلێکی بۆمبڕێژکراویان فڕێدایەخوارەوە بەسەر شارەکەدا، چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن سێشەممە (11 نیسان) رایانگەیاند، بەگوێرەی رۆژنامەی نەهری لوبنانی.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە پێکدادان روویدا لەنێوان هێزەکانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن و باڵە ئیسلامیەکاندا، لەنێویاندا هاوپەیمانی تەحریر ئه‌لشام، کاتێك هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دووشەممە هێرشێکیان ئەنجامدا بۆسەر ناوچەیەکی ژێردەستی حکومەت لە ناوەڕاستی دەرعا.

روانگەکە رایگەیاند کە تاكو سێشەممە 16 شەڕکەری حکومەت کوژراون، لەنێویاندا عەقیدێکی سوپاش هەیە.

به‌گوێره‌ی رۆژنامەکە، چالاکوانێکی دەرعا، ئەحمەد مەساڵمەح، هه‌روه‌ها روانگەکەش وتویان فڕۆکە جەنگیەکان چەند هێرشێکیان کردە سەر دەرعا لەکاتێکدا هه‌لیکۆپتەرە جەنگیەکانیش لانیکەم هەشت بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنییان بەسەر شارەکەدا فڕێدایەخوارەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500