هێزەکانی عێراق یەکشەممە (9 نیسان) دوو هێرشیان تێکشکاند كه "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ویستی به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئهنجامیانبدات لە خاڵێكی پهڕینهوهی دووردەستی سەر سنوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە فیرقەیەکی سوپا کە لە شارۆچکەی روتبەی نزیکترین شوێنەوە جێگیرکراوە وتی: "هێرشەکە لە بیابانەوە ئەنجامدرا لە بەری عێراقی سنورەکەوه."
خاڵی پهڕینهوهی وەلید کە دەکەوێتە 515 کم رۆژئاوای بەغدا دوای نیوەشەو هێرشی کرایە سەر.
بەرپرسە سەربازییەکە وتی: "هێرشەکە تێکشکێنرا لەلایەن هێزه خێڵهكییهكانهوه کە پارێزگاری لە خاڵی پهڕینهوهكه دەکەن بە پاڵپشتیی ئاسمانی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە."