دوو ملیۆن ئاوارەی عێراقی، لەنێویاندا 148,000 خێزانی خهڵكی ئەنبار، گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لەم هەفتانەی دواییدا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق شەممە (8 نیسان) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "نزیکەی دوو ملیۆن کەسی ئاوارە، کە لە ماڵ و شارەکانیان هەڵهاتبوون کاتێك "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هێرشی کرده سهریان، گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان دوای ئازادکردنیان لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە."
بهیاننامهكه تاشیگهیاند: "لهسهدا 47 ئاوارەکان پێشتر گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان و پێشبینیش دەکرێت ئەو ژمارەیە بەرزبێتەوە بۆ لهسهدا 60 لە چەند مانگی داهاتوودا."
وەزارەتەکە داوای لە دانیشتوانه گەڕاوەکان کرد ناویان تۆماربکەن لە دەزگاکانی حکومەتدا بۆ وەرگرتنی هاوکاری دارایی کە یارمەتییان دەدات ژیانیان بگەڕێتەوە سەر دۆخی پێشوو.