هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لە سەڵاحەدین دەست پێدەکات

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستپێکردووە، هەینی (7 نیسان) بۆ هەڵکوتانەسەر ئەو شوێنە بچوکانەی لەژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)دا ماونەتەوە.

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، لە لێدوانێکیدا بۆ دیارونا وتی: "سوپا و پۆلیسی فیدراڵ ئۆپەراسیۆنێکی پێشگیریی گەورەیان دەستپێکردوە لەناو قوڵایی پێگە گرنگەکانی داعشدا بۆ وەڵامدانەوەی چەند هێرشێکی تیرۆریستی كه‌ به‌مدواییانه‌ لە پارێزگاکە روویاندا."

ناوبراو وتی ئۆپەراسیۆنەکە شاخەکانی حەمرین و باکوری تکریت و باشوری بەعاج و ناوچەی سینییەی كردۆته‌ ئامانج.

وتیشی: "زۆر چەکداری داعش کوژراون، نۆ بارەگای داعش و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو لەناوبران و چەك و تەقەمەنیەکانیشیان دەستیان بەسەرداگیراون لە ئۆپەراسیۆنەکەدا."

رەسوڵ وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزی ئاسمانیی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییه‌وه‌ پشتگیری دەکرێت و بەردەوام دەبێت هەتاکو گەیشتن بە ئامانجە پلانبۆدانراوەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500