دادگایەکی ئەڵمانی پێنجشەممە (6 نیسان) پێنج توندڕەوی ئیسلامیی تۆمەتبارکرد بە پشتیوانیکردنی گروپە تیرۆرستیەکان لە سوریا و سزای زیندانیکردنی هەتا شەش ساڵ و سێ مانگی بۆ بڕینەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
دادگای شاری دوسڵدۆرفی رۆژئاوای وڵاتەکە بڕیاریدا کە چوار پیاو و ژنێك یارمەتیی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و گروپە میلیشیاکانی تریان داوە لەڕێگەی راكێشانی ئهندام و ناردنی پارە و ئۆتۆمبێلهوه.
گوڵفرۆشێکی تەمەن 60 ساڵی ئەڵمانی کە تەنها بە میرزا تەمور بی. ناوبراوە، بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزادرا.
ئەڵمانییەکی تری تەمەن 34 ساڵ، قهیس بی. ئۆ. بە چوار ساڵ و نیو زیندانی سزادرا.
سزای زیندانیی هەڵپەسێردراوی هەشت بۆ 16 مانگ دارا به دوو ئەڵمانیی تر: لهیلا بی. ئۆ. تەمەن 29 ساڵ و محەمەد دی. تەمەن 37 ساڵ لەگەڵ محەمەد ئاڕ. تەمەن 34 ی پاکستانی.
زۆر له تۆمهتباركراوهكان دەستگیرکران لەو هێرشە پاکسازییانهدا کە توندڕەوەکانیان کردبووه ئامانج لەکۆتایی 2014 دا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئهو تۆمهتباركراوانهی قسەیانكرد لە دادگاكهدا ئەو تۆمەتانەیان رهتکردەوە کە درابووە پاڵیان.