چەند شەڕکهرێکی داعش تەقەیانکرد و دواتر خۆیان تەقاندەوە لە شاری تکریت کە بووە هۆی کوژرانی 31 کەس لە هێرشێکدا چوارشەممە (5 نیسان) کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی هەڵگرت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
پۆلیس و ئەفسەرانی سوپا رایانگەیاند هێرشەکە، کە شەوی سێشەممە دەستیپێکرد، لانیکەم 42 کەسیشی بریندارکرد.
موقەدەمێکی پۆلیس وتی سێ شەڕکەری داعش سێ پۆلیسیان کوشت لە ناوەڕاستی تکریتدا و دواتر تەقەیان لە خەڵك کرد پێشئەوەی خۆیانبتەقێننەوە لەناو ماڵەکانی ناوچەکەدا.
داعش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە هێرشەکە لەلایەن حەوت شەڕکەرەوە ئەنجامدراوە کە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا پێکیانداداوە هەتا تەقەمەنییان لێبڕاوە و دواتر پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکانیان تەقاندۆتەوە.