هه‌واڵه‌كانی عێراق

چۆڵکردنی شارۆچکە گەمارۆدراوەکانی سوریا دواخرا

جێبەجێکردنی رێککەوتنێك بۆ چۆڵکردنی چوار شارۆچکەی گەمارۆدراوی سوریا دواخراوە بەهۆی دوا-خولەکی دانوسانەکانەوە، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (14 نیسان) رایگەیاند.

وا بڕیاربوو کە گواستنەوەی زیاتر لە 300,000 کەس لە شارۆچکەکانی فوعە، کەفریا، مەزایە و زەبەدانی سێشەممە دەستپێبکات.

بەڵام هەردوو روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ و یەکێك لە بەرپرسانی رژێم لەسەر رێککەوتنەکە رایانگەیاند کە گواستنەوەکە دواخراوە.

فوعە و کەفریا دوو گوندی ژێر دەستی رژێمن لە پارێزگای ئیدلیبی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن، لەکاتێکدا مەزایە و زەبەدانی سنوری ئۆپۆزسیۆنن کە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە گەمارۆ دراون لە پارێزگای دیمەشق.

روانگەکە رایگەیاند دانیشتوانی هەر چوار شارۆچکەکە ترس و دڵەراوکێیان دەربڕیوە سەبارەت بە پرۆسەی گواستنەوەکە کە لەوانەیە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامبدرێت.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی کە دانوسانەکان بەردەوامبوون سەبارەت بە پێگەی مەدایە و زەبەدانی دوای چۆڵکردنیان.

عەبدولڕەحمان بە ئاژاسنی فرانس پرێسی وت: "کێشەکە ئەوەیە ئاخۆ خەڵکی مەدەنی چۆڵی دەکەن، چونکە هەندێکیان دەیانەوێت بمێننەوە و ئاخۆ هێزەکانی رژێم دەچنە ناو مەزایە و زەبەدانی بەتەواوی، یان رێککەوتنێك دەبێت تەنیا بۆ هەڵکردنی ئاڵا."

روانگەکە رایگەیاند کە هەر 16,000 دانیشتوەکەی فەعە و کەفریا پێدەچێت شوێنەکە بەجێبهێڵن بەگوێرەی رێککەوتنەکە کە بووەتە هۆی ناڕەزایی لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500