هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوە كوشنده‌كه‌ی دادگای دیمەشق لەئەستۆدەگرێت

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ناوەڕاستی مانگی ئازاری گرتەئەستۆ لە ناو دادگا و رێستۆرانتێك لە دیمەشق كه‌ 32 کەسی کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (31 ئازار) رایگەیاند.

هێرشەکانی 15ی ئازار شاڵاوێکی کەموێنە بوون بۆ ناو دڵی پایتەخت لە سوریا، کە لە ژێردەستی رژێمدا ماوەتەوە و لە زۆرێك لە خراپترین توندوتیژییەکانی شەڕ پارێزراوە.

لە بڵاوکراوەی نەبەئی خۆیەوە و رۆژی پێنجشەممە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند.

ئه‌وكات پۆلیس رایگەیاند لانیکەم 32 کەس لە هێرشی ناو دادگاكه‌دا کوژران، 100یش برینداربوون و 25 کەسی دیکەش به‌هۆی تەقینەوەی نێو رێستۆرانتەکە زیانیان پێگەیشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500