سوپای عێراق و ئاژانسی دژە-تیرۆر هەنگاوی گەورەیان ناوه لە شەڕ بۆ شاری موسڵی کۆن، فەرماندەیەکی سەربازیی هەینی (31 ئازار) بە دیارونای راگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا وتی ئاژانسی دژە-تیرۆر و فیرقەی 9ی سوپا "ناوچەی گەورەیان لە گەڕەکەکانی باب توب و باب بهیز گرتەوە و لەئێستادا تەنیا 400 مەتر دوورن لە منارەی رووناکی (ئەلحەدبا)وە".
وتی: "ئێستا زیاد لە نیوەی شارە کۆنەکە لەژێردەستماندایە."
یارەڵڵا وتی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە شەڕەکەی هەینییدا زیانی گەورەی بەرکەوتووە.