هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ژمارەی ئاوارەکانی سوریا 5 ملیۆنی تێپەڕاند

زیاتر لە پێنج ملیۆن سوری ئێستا ئاوارەن، نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە (30 ئازار) رایگەیاند، له‌كاتێكدا رێکخراوەکانی کۆمەکبەخش داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی شەش ساڵەی وڵاتەکە و دابینکردنی هاوکاریی زیاتر، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە.

ئەم ژمارە نوێیە به‌مانای نزیكه‌ی چارەکێكی دانیشتوانی سوریا هەڵهاتوون لە دەستپێکی شەڕه‌وه‌ له‌ ئازاری 2011 کە زیاتر لە 320,000 کەسی تێدا کوژراوە.

رێکخراوی ئاوارەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆمەکی زیاتری نێودەوڵەتیی کرد و وتەبێژی رێکخراوەکەش، سێسیل پۆیڵی، ژمارەکەی بە "ئاماژەیەکی گرنگ" ناوبرد.

رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "له‌كاتێكدا ژمارەی پیاو و ژن و منداڵانی هه‌ڵهاتوو لە شەڕی شەش ساڵەی سوریا لە پێنج ملیۆن تێدەپەڕێت، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاری زیاتر بکات بۆ یارمەتیدانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500