هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەیەکی داعش 14 کەس دەکوژێت لە بەغدا

لانیکەم 41 کەس کوژران کاتێك کەسێکی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە لە دەروازەیەکی بەغدا لەو هێرشەی کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (30 ئازار) رایگەیاند.

بەرپرسان رایانگەیاند کە تەقینەوەکە، کە خاڵی پشکنینی دەروازەی باشوری شارەکەی کردە ئامانج لە ناوچەی رەشید شەوی چوارشەممە، لانیکەم 36 کەسیشی بیندارکردووە.

داعش راگەیەندراوێکی بڵاوکردوە و بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی هەڵگرت و رایگەیاند کە لەلایەن خۆکوژێكه‌وه‌ ئەنجامدراوە بە بارهەڵگرێکەوە کە "چەندین تەن مادەی تەقەمەنی بارکردبوو."

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید سەعد مەعن، بە دیارونای وت کە هێزەکانی عێراق پێنجشەممە ئەندامێکی داواکراوی داعشیان دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە بەغدا.

مەعن وتی: "هێزەكانی ئۆپەراسیۆنە تایبه‌ته‌کان تێرۆریستێکی مەترسیداری داعشیان دەستگیرکرد لە ناوچەی مەنسور لە ناوەڕاستی بەغدا لە کەمینێکی وردی پلان بۆ داڕێژراودا دوای چاودێریکردنی جوڵانەوەکانی بۆ چەندان رۆژ."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500