بڕیاره خەڵکی چوار شارۆچکەی سوریا کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لەژێر گەمارۆیەکی سەختدان رابگوازرێن بەپێی رێککەوتنێك كه درەنگانێکی سێشەممە (28 ئازار) ئەنجامدرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
روانگەی سوریی بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند خەڵکی زەبادانی و مەدایا، دوو شارۆچکەی گەمارۆدراوی نزیك دیمەشق، ماڵەکانیان جێدەهێڵن لە بەرامبەر راگوێزانی خەڵکی فۆعە و کەفرایا، كه دوو شارۆچکەی باکوری خۆرئاوان و لهلایهن ئۆپۆزسیۆنەوە گهمارۆدراون.
بەرپرسی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "چاوەڕوان ناکرێت راگواستن تا 4 نیسان ئەنجامبدرێت، بەڵام وەك نیازپاکیی دەستبەجێ ئاگربەستێك چووه بواری جێبهجێكردنهوه لە شارۆچکەکەدا."
وتیشی: "لەئێستادا ئەوێ ئارامە."
چوار شارۆچکەکە بەشێکن لە رێککەوتنێك كه 2015 ئەنجامدرا کە بووە هۆی گهیاندنی کۆمەك و راگواستنی خهڵك.