تەقینەوەی بۆمبێك لە شاری حومسی سوریا چوارشەممە، (29 ئازار) لانیکەم دوو کەسی کوشت و بەلایەنی کەمەوە هەشتی دیکەشی بریندارکرد، روانگەی سوریی مافی مرۆڤ رایگەیاند.
روانگەکە رایگەیاند پێشبینیدەکرێت ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە بەهۆی سەختی دۆخی هەندێك لە رزگاربوانەوە، لەکاتێكدا میدیای دەوڵەت رایگەیاند پێنج کەس لە تەقینەوەکەدا کوژران.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند تەقینەوەکە پاسێکی بچوکی گەشتیارانی لە گەڕەکی زەهرا کردە ئامانج.
گەڕەکهكه، كه زۆرینەی خهڵكهكهی عەلەوین، چهندین جار كراوهته ئامانج له تەقینەوەکاندا.
زۆربەی حومس لەژێردەستی رژێمدایە، جگە لە گەڕەکی وەعر، کە دوا قۆناغی گواستنەوە بەردەوامە بەپێی رێککەوتنێك لەنێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆندا.
سێ شەپۆلی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و خێزانەکانیان وەعریان جێهێشت بەپێی رێككەوتنێك کە لە کانونی یەکەمی 2015دا کرا، بەڵام گواستنەوەی دواتر وەستا پێش ئەوەی رێككەوتنێکی نوێ لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجام درا.
گهڕهكه دووچاری گهمارۆ و بۆردومان بووهتهوه له لایهن سوپاوه.